خشتەی دوو گەڕی داهاتووی لیگا ڕیال مەدرید تووڕە دەکات

 

دەستەی لیگا بەروار و کاتی یارییەکانی هەردوو گەڕی 33 و 34 ی ئاشکرا کرد و ڕاگەیاندنی ئەو خشتەیەش کە زیاتر پشووی بە بارسێلۆنا داوە بەرپرسانی میرەنگی تووڕەکردوە.

بەگوێرەی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانیا بارسێلۆنا دوو رۆژ زیاتر پشوو لە ریال مەدرید وەردەگرێت، بەر لەوەی یاری گەڕی 34 ئەنجام بدات، ئەوەش تووڕەبوونێکی زۆری لە لایەن یانەی ریال مەدرید و بەرپرسانی یانەکە دروست کردوە، بەگوێرەی خشتەکە لە گەڕی 33 بارسێلۆنا 30-6 ڕووبەڕووی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە، ئینجا لە 5-7 بەرانبەر ڤیاڕیال یاری دەکات لە کاتێکدا ڕیال مەدرید لە 2-7 ڕووبەڕووی خیتاڤی دەبێتەوە، دواتریش لە 5-7 بەرانبەر ئاتلەتیک بلباو یاری دەکات، لێرەش ریال مەدرید کەمتر لە بارسا پشوو وەردەگرێت.

جێی ئاماژەیە کە یانەی ڕیال مەدرید لە ئێستادا بە جیاوازی ڕووبەڕووبوونەوەکان پێشەنگی لیگای لە بارسێلۆنا وەرگرتوە و هەردوو یانەکە لە ئێستادا 65 خاڵیان هەیە، بەڵام ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاری بەرانبەر بلباو چانسی ئەوەی هەیە پێشەنگ بە شێوەیەکی کاتی لە ریال وەربگرێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close