پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری بلباو بڵاوکرایەوە

 

ئەمشەو یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی لیگای ئیسپانیا ڕووبەڕووی یانەی ئاتلەتیک بلباو دەبێتەوە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسای بۆ ئەو یارییە قورسە بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارسێلۆنا ئەمشەو بەرانبەر بلباو بە شێوازی 3-3-4 یارییەکە دەستپێدەکات و ئەمجارەش گریزمان دەگەڕێتەوە نێو پێکهاتەی سەرەکی و لەگەڵ هەردوو یاریزان مێسی و سوارێز بە یەکەوە یاری دەکەن، لە کاتێکدا لە هێڵی ناوەڕاست جارێکی دیکە ئیڤان ڕاکیتیچ یاری دەکات و ئاسەریش لە پێکهاتەی سەرەکی دەبێت، ئەوەی خوارەوەش پێکهاتەی سەرەکی بارسێلۆنایە بەگوێرەی ڕۆژنامەکە..

گۆڵپارێز : تیر شتێگن
بەرگریکاران : پیکێ ، لینگلی ، ئەلبا ، سیمیدۆ
ناوەڕاست: ئارسەر ، ڕاکیتیچ ، بۆسکێتس
هێرشبردن : مێسی ، سوارێز، گریزمان

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close