زێدان باسی هەرایەکەی سەر ناوبژیوانانی یاری ڕیال سۆسیداد دەکات

 

دوای بردنەوەی یانەی ریال مەدرید بەرابنەر ڕیال سۆسیداد و وەرگرتنەوەی پێشەنگی لیگا لە یارییەک کە تێیدا ئاستی ناوبژیوانان هەرایەکی زۆر نایەوە، زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هاتە دەنگ و باسی یارییەکە و ناوبژیوانانی کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە زێدان دوای یارییەکە سەبارەت بە ناوبژیوانان گوتویەتی ” من ڤیدیۆیەکەی ڕوودوەکانم سەیر نەکردوەتەوە تا باسی هەرایەکەت بۆ بکەم، خەزیش ناکەم لەگەڵ ناوبژیوانان قسە بکەم، بەڵام پەناڵتیەکەی ئێمە دروست بوو، هەروەها پێیان گوتم کە گۆڵەکەی بن زیمەش کێشەی تێدا نەبووە، نازانم بۆچی ئەوهەندە باسی ناوبژیوان دەکەن وەکو ئەوەی کەوا ئێمە هیچمان لە ناو یاریگا نەکردبێت، ئەو بردنەوەی بە شایستەیی بەدەست هات.

دواتر سەبارەت بە یارییەکانی داهاتوو زیزۆ گوتی ” دوای ئەو سەرکەوتنە ئێمە 8 یاریمان هەیە، هەموو یارییەکان وەک یاری کۆتاییە لای ئێمە، هەورەها فشارێکی زۆرمان لەسەرە چونکە ئەنجامدانی هەر 3 ڕۆژ یارییەک کارێکی قورسە تا ئێستاش زۆی ماوە و لیگا کۆتایی نەهاتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close