ڕیال مەدرید بەر لە یاری ڤالەنسیا هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت

 

بەر لەیارییە گرنگەکەی ئەمشەوی ریال مەدرید بەرانبەر یانەی ڤالەنسیا، تیپەکەی زێدان هەواڵێکی ناخۆشی سەبارەت بە پێکانی ئەستێرەیەکی یانەکە پێگەیشت.

لەم بارەیەوە تاقمی پزیشکانی ریال مەدرید ئاشکرایان کردوە کە یاریزان (ئیسکۆ) کە ناوی لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی یارییەکەی ئەمشەو هەیە و پێشبینی دەکرێت لە پێکهاتەی سەرەکی یاری بکات، بەهۆی کێشەیەک لە بەستەرەکانی ئەژنۆی قاچی ڕاستی قورسە بتوانێت لەم یارییە بەشداری بکات، بەمەش زیزۆ بۆ یارییەکەی ئەمشەو کە کاتژمێر 11 شەو بەکاتی هەولێر ئەنجام دەدرێت کارتێکی گرنگی لەدەست دەدات.

جێی ئاماژەیە، ئیسکۆ لە یاری یەکەمی ریال مەدرید بەرانبەر ئیبار لەسەر کورسی یەدەگ بوو، بەڵام چاوەڕێ دەکرا ئەمرۆ ئیسکۆ لە هێڵی ناوەراستی میرەنگی بەرانبەر شەمشەمەکوێرەکانی ڤالەنسیا یاری بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close