پیپ گواردیۆلا هەست بە شەرمەزاری دەکات

 

لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی ڕایگەیاند کە ئەو بەرانبەر بەو کردە ڕەگەزپەرستییانەی بەرانبەر ڕەشپێستەکان لە جیهان دەکرێت هەست بە شەرمەزاری دەکات !

دوای بردنەوە گەورەکەی یانەی مانچێستەر سیتی بەرابنەر ئاڕسناڵ بەئەنجامی 3-0 گواردیۆلا مانچێستەر سیتی بە کەناڵی سکای سپۆرتسی گوت ” ئەوەی بەرانبەر ڕەشپێستەکان ئەنجامدراوە نەک هەر لە ئەمەریکا بەڵکو لە هەموو جیهان وام لێدەکات هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر بکەم، چۆن دەبێت مرۆڤە سپی پێستەکان تەنها لەبەر ئەوەی بەڕەنگێکی جیاواز لەگەڵ ڕەشپێستەکان لەدایک بوون هەست بکەن کە ئەوان باشترن و جیاوازترن، پێوستە سپی پێستەکان داوای لێبوردن بکەن لەسەر ئەوەی 400 ساڵە هەڵە بەرانبەر ڕەشپێستەکان دەکەن، ئەوە شەرمەزارییەکی گەورەیە.

جێی ئاماژەیە، لە یاری مان سیتی و ئاڕسناڵ یاریزانان وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ڕەگەزپەرستی یاریزانانی هەردوو یانەکە بە درێسێک یارییان کرد کە ڕستەی (ژیانی ڕەشەکان گرنکە) ی لەسەر نووسرابوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close