ڕۆژنامەیەکی ئیتالی هەواڵێکی ناخۆش بە هاندەرانی یۆڤێنتۆس دەدات

 

 

بەر لەچەند ڕۆژێک لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا هاندەرانی یانەی یۆڤینتۆس هەواڵێکی ناخۆشیان سەبارەت بە 3 ئەستێرەی گرنگی یانەکەیان پێگەیشت

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی یۆڤی بۆ یاری کۆتایی جامی ئیتالیا بەرانبەر ناپۆلی کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت، ئەگەری زۆری هەیە یانەکە بەهۆی پێکان لە تواناکانی ئارۆن ڕامزی و گۆنزالۆ هیگوایین و کیلینی بێ بەش بێت، بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو سێ یاریزانە کە لە یاری بەرامبەر میلانیش نەیانتوانی بەشدار بن، بۆ یاری کۆتاییش زۆر ئەستەمە بەتوانن ئامادەبن، لەبەر ئەوەی ئەو سێ یاریزانە تا ئیستا بۆ مەشقە بە کۆمەڵەکانی یانەکەش نەگەڕاونەتەوە.

جێی باسە، ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی یۆڤێنتۆس و ناپۆلی لە یاری کۆتایی جامی ئیتالیا بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش چاوەڕێ دەکرێ ساری ڕاهێنەر لە هێڵی هێرشبردن پشت بە ڕۆناڵدۆ و دیبالا و بیرناردسکی و کۆستا ببەستێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close