بەر لە یارییەکەی ئیبار تەنها یەک بابەت سەرئێشەی بۆ زێدان دروست کردوە

 

سبەی یانەی ریال مەدرید یەکەمین یاری خۆی دوای گەڕانەوەی خولەکان بەرانبەر ئبیار ئەنجام دەدات، بەر لە رۆژێکیش لەو یارییە، زێدانی ڕاهێنەر تەنها لەبەر یەک بابەت تووشی نیگەرانی و سەرئێشە بووە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە زێدان دوای گەڕانەوەی هازارد و ئاسنسیۆ لە پێکان سەبارەت بە پێکهاتەی یارییەکەی ئیبار تەنها بەیەک بابەت مێشکی سەرقاڵ بووە، ئەویش بەشداریکردنی هازاردە، زیزۆ لای ڕوونە کە یاریزان بەلجیکییەکە کارتێکی بەهێزە کە دەتوانێت هەموو کات یاری بگۆڕێت، بەلام لە هەمان کاتدا دەترسێت لەوەی لە یەکەمین یاری دوای گەڕانەوەی لەپێکان لە پێکهاتەی سەرەکی یاری پێ بکات، لەبەر ئەوەی دڵنیا نییە لەوەی هازارد دەتوانێت بێ هیچ کێشەیەک یارییەکە ئەنجام بدات.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە زێدان لەو یارییە نایەوێت بە سیانەی بن زیمە و هازارد و ئاسنسیۆ یاری بکات، بەڵکو ڕەنگە بە شێوازە کۆنەکە 2-4-4 هەردوو بن زیمە و ڤینیسیۆس جۆنیۆر یارییەکە دەست پێ بکات، تا لەکۆڵ ئەو سەرئێشەیە و نیگەرانییە ببێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close