ئەو یاریگایەی میوانداری سەرجەم یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە دەکات ئاشکراکرا

 

لەکاتێکدا کە سەرجەم یانە گەورەکانی ئەوروپا چاوەڕێی ڕۆژی 17 ئەم مانگە دەکەن بۆ ئەوەی ئەو شارە دیاری بکرێت کە میونداری تەواوی یارییەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ دەکات، رۆژنامەیەکی ئیسپانی ناوی شارەکە و یاریگایەی ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بلاویکردوەتەوە کە یاریگای شاری لیسبۆنەی پورتوگالی میوانداری هەردوو یارییە ئاگرینییەکەی مانچێستەر سیتی و ڕیال مەدرید و هەروەه یاری بارسێلۆنا و ناپۆلیش دەکات، لەگەڵ سەرجەم یارییەکانی ئەوپاڵەوانێتییە کە لە قۆناغی 16 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیرا، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە شاری فڕانکفۆرتی ئەڵمانیش پاڵێوراوە بۆ ئەوەی میوانداری یارییەکان بکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێ فیدڕاسیۆنی ئەوروپا شاری لیسیۆنە و یاریگای یانەی بێنفیکا لیسەبۆن هەڵبژێرێت.

جێی ئاماژە پێکردنە، یانەی ڕیال مەدرید لە یاری چوون بە ئەنجامی 2-1 لەسەر یاریگای خۆی بە مانچێستەر سیتی دۆڕاوە، لە کاتێکدا بارسێلۆنا لە ناوی یاریگای ناپۆلی بە ئەنجامی یەکسانبوون1-1 هاتە دەرەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close