ئینتەرمیلان نرخی شوێنگرەوەی ڕامۆس بەڕیال مەدرید ڕادەگەیەنێت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی، یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی نرخی فرۆشتنی (میلان سکرینیار)ی بەرگریکاری یانەکەی بە یانەی ریال مەدرید ڕاگەیاندوە.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە ڕیال مەدرید (سکرینیار) وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ڕامۆس سەیر دەکات، بۆیە هەوڵ دەدات گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات، بۆیە دوای ئەوەی یانەی ڕیال لە نرخی یاریزانەکەیان پرسیوە ئینتەرمیلان پێی ڕاگەیاندوون کە نرخی بەرگریکارەکە 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەبەر ئەوەی یاریزانەکە پارچەیەکی سەرەکی پێکهاتەی ئەنتۆنیۆ کۆنتییە و گرێبەستەکەشی 2023 کۆتایی پێ دێت.

جێی ئاماژەیە، ڕیال مەدرید ئایدیر میلیتاوی بەڕازیلی وەک یەدەگ بۆ ڕامۆس هەیە بەڵام ئەو یاریزانە نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکات کە جێی متمانەی زێدان بێت و ئاستی پێویستی پێشکەش نەکردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close