خامیس رۆدریگێز لە یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ نزیک دەبێتەوە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ جارێکی دیکە هەوڵی ئەوە دەداتەوە تا (خامیس ڕۆدریگێز)ی ناوەڕاستکاری کۆلۆمبی یانەی ریال مەدرید بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی مانچێستەر یۆنایتد دوای ئەو پارساڵ هەوڵی بۆ گواستنەوەی ڕۆدریگێز دا ئەمساڵیش هەوڵی خۆی دووبارە دەکاتەوە و ئامادەیە بۆ بەدسەتهێنانی یاریزانە کۆلۆمبییەکە ڕکابەری هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئیڤرتۆ ن بکات، بەگوێرەی هەواڵەکە پێشبینی دەکرێت ڕیال مەدرید داوای 55 ملیۆن یۆرۆ بکات، بەڵام ڕەنگە کارەکە بە نزیکەی 35-40 ملیۆن یۆرۆ کۆتایی پێ بێت.

جێی ئاماژە پێکردنە خامیس رۆدرێگێز یەکێکە لەو یاریزانانەی لە پێکهاتەی زێدان شوێنی نابێتەوە و نەیتوانیوە متمانەی ڕاهێنەرە فەرەنسییەکە وەربگرێت بۆیە ئەم وەرزە یانەی ڕیال مەدرید فرۆشتنی یاریزانەکەیان وەک یەکێک لە ئامانجەکان دیاری کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close