فه‌رمی: ڤارانی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا

دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاڵكه‌ی ئه‌ڵمانی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی تۆدیبۆ كه به ڤاڕانی نوێ ناسراوه، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا دوای ئه‌وه‌ی شاڵكه ره‌تی كرده‌وه ئه‌و یاریزانه بكڕێت
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی شاڵكه یوخین شایدهر له لێدوانێكی ده‌رباره‌ی تۆدیبۆ گوتی: ” هه‌ڵبژارده‌ی كڕینه‌وه و به هه‌میشه‌ی كردنی گرێبه‌ستی تۆدیبۆ دوێنێ كۆتایی هات، بڕیارماندا گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كه‌ینه هه‌میشه‌ی
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سپۆرت له هه‌واڵێكی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له ئینگڵته‌را سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان پێیانوایه تۆدیبۆ له پرێمه‌رلیگ یاریی ده‌كات، یانه‌ی ئیڤه‌رتۆن یه‌كه‌م یانه‌ی ئینگلیزییه گرێبه‌ستێكی به بڕی 22 ملیۆن یۆڕی بۆ تۆدیبۆ ئاماده كردووه
تۆدیبۆی ته‌مه‌ن 20 ساڵان، ساڵی 2019 كاتێك گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆلۆز كۆتایی هات، به خۆرایی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژوو كرد، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ند یارییه‌ك له تیپی یه‌كه‌م به شێوه‌ی خواستن بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ڕووی له یانه‌ی شاڵكه كرد، دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی خواستنه‌كه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا