ڤیدیۆ: بۆرووسیا دۆرتمۆند بەهۆی بەکارهێنانی تیک تۆک دەستبەرداری گۆتزێ دەبێت

بەهۆی زۆر بەکارهێنانی تیک تۆکەوە بۆرووسیا دۆرتمۆند بڕیاریداوە دەستبەرداری ماریۆ گۆتزێ بێت و گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەهۆی زۆر بەکارهێنانی تیک تۆکەوە گلەییان لە ماریۆ گۆتزێ هەیە، بەتایبەتی لە ماوەی کەرەنتینبوونیاندا بەردەوام لەگەڵ ئانکاترینی هاوژینییەوە ڤیدیۆیان لە تیک تۆک بڵاو دەکردەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، جگە لەوەی لوسیان فاڤەری راهێنەری بۆرووسیا دۆرتمۆند لە ئاستی گۆتزێ رازی نەبوو پێیوایە لەگەڵ پلانی یاریکردنی ناگونجێت، تیک تۆک هۆکارێکی دیکە بوو بۆ ئەوەی دۆرتمۆند گرێبەستەکەی گۆتزێ نوێنەکاتەوە و کۆتایی ئەم وەرزە بەڕێی بکات.

گۆتزێ بەردەوام لە تیک تۆک لەگەڵ خێزانەکەی ڤیدیۆ بلاو دەکەنەوە، تەنانەت یەکێک لە ڤیدیۆیەکانیان کاردانەوەیکی زۆری لە تیک تۆک بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر سڕیانەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close