حه‌بیب به گریانه‌وه: كۆرۆنا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌می له‌ناوبرد و باوكیشم له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه (ڤیدیۆ)

حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤ به گریانه‌وه باسی دۆخی باوكی ده‌كات و ده‌ڵێت ‘كۆرۆنا ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌می له‌ناوبردووه’.
حه‌بیب نورمحه‌مه‌دۆڤی یاریزانی به‌ناوبانگی یارییه هونه‌رییه به‌رگرییه‌كان له هه‌ژماری خۆی له ئینستاگرام باسی دۆخی ته‌ندروستی باوكی ده‌كات كه ئێستا تووشی كۆرۆنا بووه و ده‌ڵێت ‘باوكم هێشتا له نه‌خۆشخانه‌یه، هێشتا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ده‌ناڵێنێت، تووشی نه‌خۆشی دڵ بووه و له سییه‌كانیشی تووشی هه‌وكردنێكی زۆر بووه’.
باوكی حه‌بیب كه له منداڵییه‌وه راهێنه‌رایه‌تی كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌یه‌تی، چه‌ند رۆژێكه ته‌ندروستی ناجێگیره و یه‌كێكه له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی له هه‌رێمی داغستان تووشی كۆرۆنا بووه و له مۆسكۆ له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك خه‌وێنراوه.
حه‌بیب كه له كاروانی وه‌رزشی خۆی له یاریی هونه‌رییه به‌رگرییه‌كان كه به UFC ناسراوه تاكو ئێستا تووشی هیچ دۆڕانێك نه‌بووه، له ڤیدیۆیه‌كه‌ی له ئینستاگرام ده‌ڵێت تاكو ئێستا له هه‌رێمه‌كه‌م نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.