بۆندزلیگا بۆ ماركۆ ریۆس كۆتایی پێهات!
ماركۆ ریوسی ئه‌ڵمانی و هێرشبه‌ری بۆرووسیا دۆرتمۆند، هه‌رچه‌نده به ئومێدبوو دوایی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌شداری بۆندزلیگا بكاته‌وه، به‌ڵام هیواكه‌ی به‌دینه‌هات و ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و ته‌واو بوو.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه، ماركۆ ریۆس تووشی پێكان بووه، به‌جۆڕێك ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و كۆتایی پێهات و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه و به‌شداری هیچ یارییه‌ك بكات.
خولی ئه‌ڵمانی بووه یه‌كه‌م خول، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر پێنج خوله دیارییه‌كه‌ی ئه‌وروپا كه دوایی كۆرۆنا یارییه‌كان به‌ڕێوه‌بچین، له‌و گه‌ڕه‌ش دۆرتمۆند به ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له شاڵكێی برده‌وه.