ڤینیسیۆس جۆنیۆر بۆ بەهێزکردنی جەستەی لاسای کریستیانۆ دەکاتەوە

 

وا دیارە (ڤینیسیۆس جۆنیۆر)ی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیال مەدرید ڕۆژەکانی کەرەنتین کردنی خۆی بە فیڕۆ نەداوە و بەپێچەوانشەوە کارێکی نایابی ئەنجامداوە کە کاریگەری لەسەر داهاتووی دەبێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ئاشکرای کردوە کە (ڤینیسیۆس جۆنیۆر) بۆ ئەوەی ببێتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و بێ چەوری وەک (کریستیانۆ رۆناڵدۆ) چەوە هاوشێوەی دۆن چەند چێشلێنەرێکی تایبەتی بۆ خۆی هێناوە و جگە لەوەش یاریزانە بەڕازیلییەکە ڕاهێنەرێکی تایبەتی باری جەستەیی هێناوە بۆ ئەوەی ماسوولکەکانی بەهێز بکات بێ ئەوەی کاریگەری لەسەر خێرایی و ڕێکی جەستەی بکات.

ڕۆژنامەکە چەند وێنەیەکی ڤینیسیۆسی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا یاریزانە لاوەکە دەردەکەوێت کە جەستەکەی بەبەراورد بە پێشوو بەهێزتر و ڕێک ترە، ئامانجی یاریزانەکەش ئەوەیە جەستەی وەک کریستیانۆ بەهێز بێت و لە یارییەکان بتوانێت جیاوازی دروست بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close