ناوبژیوانێکی بەناوبانگی ئینگلیزی: لەبەر مێسی شێوازی ناوبژیوانیکردنم گۆڕی

ناوبژیوانێکی بەناوبانگی ئینگلیزی بۆیەکەمجار دان بە راستییەکدا دەنێت و دەڵێت لەبەر مێسی شێوازی ناوبژیوانیکردنم گۆڕی.
مارک کلاتینبێرگ، ناوبژیوانی بەناوبانگی ئینگلیزی لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لەبارەی بەڕێوەبردنی یارییەکانی لیۆنێل مێسی دەڵێت ‘کاتێک یەکەم یاریی مێسیم بەڕێوەبرد، گوتم ئای خودایە ئەمە چ یاریزانێکە، یاریی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان بوو، زۆر تامەزرۆبووم بۆ ئەوەی یارییەکی لیۆ بەڕێوە ببەم’.
هەروەها کلاتینبێرگ دەڵێت ‘ناوبژیوان هەمیشە چاودێریی تۆپ دەکات، بەڵام لەگەڵ مێسی نەمدەتوانی تۆپ ببینم تاکو چاودێریی تۆپەکە بکەم، ئەوکات بەخۆمم گوت دەبێت بەرگریکارەکان چ هەستێکیان هەبێت، بۆیە ناچاربووم شێوازی ناوبژیوانیەتییەکەم بگۆڕم، هەرکاتێک تۆپ لە ژێر پێی مێسی بووایە من هەوڵم دەدا لە دوورەوە چاودێریی بکەم بۆ ئەوەی هەموو شتێکم لێ دیار بێت’.
کلاتینبێرگ دەشڵێت ‘یاریزانانی تیپی بەرامبەر بە هەموو شێوەیەک هەوڵیان دەدا رایبگرن، بە لێدان و مشتەکۆڵە هەوڵیان دەدا رێگای لێبگرن’.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close