بیانیچ گرێبەستە چاوەڕوانکراوەکەی بارسێلۆنا هاندەری ڕیال مەدرید و زێدان دەرچوو

 

لەکاتێکدا یانەی بارسێلۆنا سەرقاڵە بە تەواوکردنی پڕۆسەی ئاڵوگۆڵکردنی یاریزان ئارسەر لەگەڵ (میرالیم بیانیچ)ی ناوەڕاستکاری یۆڤێنتۆس، ماڵپەڕێکی وەرزشی گەورە ئاشکرای کرد کە بیانیچ لە منداڵیەوە تا ئێستا هاندەری ڕیال مەدرید بووە!

بەگوێرەی ماڵپەڕی goal بیانیچ چەندین جار لە چاوپێکەوتنەکان ئاشکرای کردوە کە هاندەری ڕیال مەدریدە و ئەو یانەیە تیپی خەونەکانی ئەوە، لە 2013 یاریزانە بۆسنییەکە دەڵێت ڕیال مەدرید ئەو یانەیە کە لە منداڵیەوە تا ئێستا هانی دەدەم و خۆشم دەوێت هەروەها ئاشکرای کردوە کە زێدان نموونەی باڵایەتی و ئەگەر درێسی ڕیال بپۆشێت ئەوا ژمارە 5 ی زێدان هەڵدەبژێرێت.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەوە نابێتە ڕێگر بۆ پەیوەندی کردنی بیانیچ بە بارسێلۆنا لەبەر ئەوەی پێش ئەو (مارتن برایتوایت)ی هێرشبەری بارسێلۆنا بەر لە هاتنی بۆ بارسێلۆنا ئەویش ئاشکرای کردبوو کە هاندەرێکی سەرسەختی ریال مەدریدە، بەڵام خۆشەویستی زۆریشی بۆ ئینێستا و چاڤی و مێسی هەبووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close