یاریزانانی پرێمه‌رلیگ دژی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راهێنانه‌كان مان ده‌گرن

به‌شێك له یاریزانانی پرێمه‌رلیگ ده‌ترسن دووباره ده‌ست به راهێنان و یارییه‌كان بكه‌نه‌وه و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كانیان بكه‌نه‌وه تاكو مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا مابێت.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی ئاشكرایكردووه، 50 یاریزانی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌كانیانه‌وه بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راهێنانه‌كان و یاریی ئه‌نجام بده‌ن، چونكه پێیانوایه هێشتا مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه و ده‌ترسن ئه‌وان له راهێنانه‌كان یان یارییه‌كان تووسی ئه‌م په‌تایه بن و به‌مهۆیه‌وه خێزانه‌كانیشیان تووش بن.
وابڕیاره رۆژی 12ی مانگی داهاتوو یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌ڵام پێشتر سێرخیۆ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی زۆر راشكاوانه رایگه‌یاند ده‌ترسن ده‌ست به راهێنانه‌كان بكه‌نه‌وه و ئه‌وان سه‌لامه‌تی خۆی و خێزانه‌كانیان له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه داده‌نێن.