درێسێكی ماڕادۆنا له ئارجێنتینا خه‌ڵك له برسییه‌تی رزگار ده‌كات

درێسێكی ماڕادۆنا له ئارجێنتینا هازاران كه‌س له برسییه‌تی رزگار ده‌كات و له كه‌ره‌نتینه‌دا خواردنیان بۆ دابین ده‌كات.
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا درێسێكی له هه‌مان شێوه‌ی درێسی مۆندیالی 1986 واژووكردووه و له‌سه‌ری نووسیوه ‘ئه‌مه تێدهپهڕێینین’. درێسه‌كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات بۆ كۆمه‌ككردنی هه‌ژاران خرایه مه‌زاده‌وه.
درێسه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داواكرابوو، دواجار درێسه‌كه له ههزارنكردنێكی ئاشكرا فرۆشرا و به پاره‌كه‌ی 100 كیلۆ خواردنیان بۆ گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنیشین له بۆینس ئایرسی پایته‌ختی ئارجێنتینا دابینكرد.
له‌م كاتانه‌دا جگه له‌وه‌ی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئارجێنتینا به‌هۆی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌ره‌نتین كراون، وڵاته‌كه به قه‌یرانێكی قووڵی دارایی‌ش تێده‌په