ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی بە هەواڵێکی ناخۆش لەسەر مباپی ڕیال مەدریدی شۆک کرد

 

ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی نزیک لە یانەی پاریس سان جێرمان هەواڵێکی ناخۆشی بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید سەبارەت بە داهاتووی کیلیان مباپی هێشربەری لاوی یانەکە بڵاوکردوەتەوە.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی لەم بارەیەوە ئاماژەی کردوە کە (مباپی) کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 کۆتایی پێ دێت، لە لایەن ڕیال مەدرید وەک داهاتووی یانەکە هەژمار دەکرێت و گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی دەدرێت، ئەویش حەز دەکات درێسی ریال بپۆشێت، بەڵام وادیارە ئەو کارە بەدڵی پێرێز و زێدان بەڕێوە ناچێت.

بەگوێرەی هەواڵەکە مباپی کە چەندین جارە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕەت دەکاتەوە، ئەمجارە هاتوەتە ئەو باوەڕەی کە گرێبەستێکی تازە لەگەڵ پاریس واژۆ بکاتەوە و متمانەی بەوە هەیە بتوانێت لەگەڵ پاریس چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنێت، هەروەها خلێفی بەڵێنی پێداوە مووچەکەی بەقەد نێیمار بێت و ببێتە بنەمای سەرەکی پڕۆژەکەی پاریس، بۆیە لە ئەگەری ڕوودانی ئەو کارەش بە تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی ئەوا گورزێکی گەورە بە ڕیال مەدرید و هاندەرانی دەکەوێت، لەبەر ئەوەی گرەوی یانە سپی پۆشەکەی ئیسپانیا لەسەر ئەوەیە کە مباپێ بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی تا دواتر لە ئاسانی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

جێی ئاماژە پێکردنە، مباپی پێشتر لە چەندن لێدوان ڕایگەیاندوە کە حەز دەکات بۆ ریال مەدرید یاری بکات، بەم دواییەش دایکی یاریزانەکە ئاشکرای کردبوو کە کوڕەکەی ڕۆژێک دێت درێسی ڕیال بپۆشێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close