سێ یانەی ئەوروپی داوای لۆکا یۆڤیچ دەکەن

 

وا دیارە (لۆکا یۆڤیچ)ی هێرشبەری سڕبی یانەی ڕیال مەدرید لەم هاوینەدا ڕیال مەدرید دوای تاقیکردنەوەیەکی تاڵ بەجێ دەهێڵێت و ڕوو لە یانەیەکی دیکە دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی goal سێ یانە بە گواستنەوەی یۆڤیچ سەرقاڵن و هەر سێ یانەکەش پێویستیان بە هێرشبەر هەیە ئەوانیش یانەکانی میلانی ئیتالی و نیوکاسل و ئاڕسناڵی ئینگلیزین، سەبارەت بە میلان بەهۆی ڕۆیشتنی چاوەڕوانکراوی (ئیبڕاهیمۆڤیچ) یانە ئیتالییەکە دەیەوێت یۆڤیچ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە لەگەڵ (ئانتی ڕیبیچ)ی هاوڕێی خۆی لە هەڵبژاردەی سڕبیا بەیەکەوە یاری بکەن.

جگە لە میلان یانەی ئاڕسناڵ بەهەمان شێوە، لەبەر ڕۆیشتنی (ئۆبامیانگ) لەم هاوینە، دەیەوێت شوێنگرەوەیەکی گونجاو بدۆزێتەوە، بۆ ئەمەش یۆڤیچ بەهۆی بچووکی تەمەنی بژاردەیەکی باشە، لە کاتێکدا یانەی نیوکاسڵ بەهۆی هاتنی سعوودییەکان و کڕینەوەی یانەکە دەیەوێت پارەیەکی باش بۆ کڕینی یاریزانان سەرف بکەن و گەر مەبەستیشی بێت زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ڕکابەری میلان و ئارسناڵ بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close