تەواو نەکردنی خولی فەرنسی ڕۆیشتنی مباپی و نێیمار بۆ ریال و بارسا ئاسان دەکات

 

دوای ئەوەی یانەی پاریس سان جێرمان وەک پاڵەوانی لیگ یەکی فەرنسا ڕاگەیەنرا بێ ئەوەی خولەکە تەواو بکرێت، ئەمجارە رۆیشتنی مباپێ و نیێمار بۆ لیگای ئیسپانیا زۆر ئاسانتر دەکات.

ڕۆژنامەی (کواترۆ) بڵاویکردوەتەوە کە تەواو نەکردنی لیگ یەکی فەرەنسا لە ڕووی دارایی زیانێکی گەورە لە پاریس سان جێرمان دەدات، لەبەر ئەوەی ئەو یانەیە لە نێو ئەو قەیڕانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی لەدەستدانی پارەی بلیتی یاریگا و مافی پەخشی تەلەفزیۆنی و ڕیکلام زۆر کاری دیکە جگە لە داڕمانی ئابووری جیهانی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، کێشەی دارایی بۆ یانە پاریسییەکە دروست دەکات لەبەر ئەوەی مووچەی نێیمار ومباپێ زۆر بەرزە لە کاتێکدا گەنجینەکانی یانەکە نیمچە بەتاڵن و هیچ داهاتێکی ڕاستەقینە نەبووە، ئەوەش وا دەکات کە پاریس بەلانی کەم یاریزانێک یان هەردووکیان بفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەیەکی باشی دەستکەوێت و مووچە بەرزەکەیان لەکۆڵ خۆی بکاتەوە.

لەکۆتاییدا جگە لەوەش یانەکە لە ژێر چاودێری (یوفا) دایە بۆ ئەوەی یاساکانی پارەی خاوێن بە باشی جێبەجێ بکات و هاوسەنگی لە نێوان کڕین و فرۆشتنی یاریزانان دروست بکات، ئەوەش سەختە بۆ یانە فەرنسییەکەی (ناسڕ خلێفی) بەڕێوەی دەبات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close