چامپیۆنزلیگ بەبێ var ئەم هاوینە دەستپێدەکاتەوە

 

دوای ئەوەی میدیاکان خشتەیەکی تازەی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپایان بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا کرد، ئەمجارە هەواڵێکی تازە سەبارەت بە بەکارهێنانی var لەو یارییانە ئاشکرا کرا.

ڕۆژنامەی (لیکیپ)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە (یوفا) بەنیازە بڕیاری ئەوە بدات کە لەکاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا لەم هاوینە تەکنەلۆجیای var بەکار نەهێنێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەو کارە لەبەر ئەوە نییە کە بڕوایان بە چالاکی و باشی var نییە، بەڵکو بۆ پاراستنی ناوبژیوانانە، تا کەمترین کۆبوونەوە ڕووبدات و ناوبژیوان سەلامەت تر بێت، ئەوەش واتای ئەوەیە بڕیارەکە ئەگەر ڕەزامەندی لەسەر بدرێت کاتی دەبێت.

جێی ئاماژەیە، یارییەکانی چامپیۆنزلیگ بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە قۆناغی 16 ڕاگیراون و بڕیاریشە لە سەرەتاکانی مانگی 8 لەم هاوینە دەستپێبکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close