بە هەبوونی ئەلبا و فێربۆ، بەڵام بارسا بەرگریکارێکی تری چەپ دەگوازێتەوە

لەگەڵ ئەوەی ئێستا یارییەکان تۆپی پێ وەستاوە، مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا یانەکانی ناچار کردووە دەرگای یاریگاکانیان دا بخەن، بەڵام هەواڵی گواستنەوەی یاریزانان بەردەوامە لە نێو ڕۆژنامەکان، لە دواین هەواڵیش گواستنەوەی بەرگریکارێکی تری چەپە بۆ بارسێلۆنا

ماڵپەری سکاسی سپۆرتسی بە ناوبانگی ئیتاڵی کە زۆرجار هەواڵەکان ڕاست دەرچوون، خاوەن پێگەیەکی باوەڕ پێکراوە له نێو جیهانی وەرزشی، لە هەواڵێکی باس لەوە دەکات بارسێلۆنا هەوڵ بۆ بەرگریکاری چەپی ئەرجەنتینی و یانەی ئەیاکس ئەمستەردام نیکۆڵاس تاگلیافیکۆ دەدات بۆ ئەوەی لە هۆڵەنداوە بیگوازێتەوە کەتەلۆنیا وەرزی داهاتوو باڵی چەپ بەهێز بکات، ئەم وەرزە لە زۆرێک لە یارییەکان بە هۆی یاریی نەکردنی ئەلبا بە شێوەیەکی لاواز دەرکەوتووە

سکای ئاماژەی بەوە کردووە، تاگلیافیکۆ بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە ئەیاکس جێبێڵێت، وەرزی ڕابردوو چێڵسی هەوڵی بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە یانەکە مایەوە، بارسا بۆ گواستنەوە لاوتاڕۆ جۆنیۆر فێربۆ و ئالینای پێشکەشی ئینتەر میلان کردووە بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ڕەتی کردۆتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە بوونی مێسی و دی یۆنگ هاوڕێی بارسێلۆنا سەرکەوتوو بێت لە گواستنەوەی تاگلیافیکۆ بۆ کامپ نو

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close