ناوەڕۆک و نرخی یەکەمین گرێبەست لە ژیانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەمووان شۆک دەکات

 

سەرۆکی یانەی ناسیۆنال مادێرای پورتوگالی ئەو یانەیەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ تێیدا گەشەی کرد نهێنییەکی گەورەی لەسەر کڕینی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بەتەمەنی 10 ساڵی لە یانەیەکی نەناسراو ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە (ڕۆی ئالفیش) سەرۆکی یانەی مادێرا کە ئیستا لە ریزبەندی یانە پلە دووەکتنی پورتوگالی پێشەنگی گرتوە، دەڵێت کریس کوڕی ئێمەیە و نموونەی بالای یانەکەیە، کاتێک کە تەمەنی 10 ساڵ بوو لە یانەی (ئەندۆرینیا) یاری دەکرد، ئەو کات منداڵێکی بە توانا بوو بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمان نەدەهات کە دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان، بۆیە یەکەمین گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەوە بوو کە ئێمە کۆمەڵێک تۆپی یاریکردن و چەند تاقمێکی یاریکردمان بە یانەی (ئەندۆرینیا) دا و رۆنالدۆمان بۆ لای خۆمان گواستەوە، دوای دووساڵیش بە یانەی (سپۆرتینگ لیشبۆنە)مان فرۆشت.

لە لایەکی دیکەی قسەکانی ڕۆی ئالفیش کە لە رۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاوکراوەتەوە بەرگری لە ڕۆناڵدۆ دەکات کە لەم چەند رۆژە یاریگای یانەکەی بەکارهێناوە بۆ ئەوەی مەشقەکانی لەسەر بکات، لەم بارەیەوە سەرۆکی یانەی مادێرا دەڵیت ئەو بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردم و داوای کرد بە تەنها مەشق بکات، منیش ڕازی بووم، ئەو شێتی مەشق و ڕاهێنانە ڕۆژێک بەیانی زوو دێت ڕۆژێک ئێوارە چ کاتێک خزمەتی بەرنامەی مەشقەکانی بکات ئەو کات مەشقی خۆی ئەنجام ئەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close