ڤیدیۆ: ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە ڕکابەری کردنی ڕۆناڵدۆ شکست دەخوات

 

ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرەی لاوی ڕیال مەدرید لەو چاڵنجەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند بەشداری دەکات، بەڵام لە ڕکابەرییەکە شکست دەخوات و ناتوانی ڕیکۆردەکەی یاریزانە قورتوگالییەکە بشکێنیت.

ڤینیسیۆس لەم بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێت خۆشحاڵبووم بەوەی بە پیل داوەتەکەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بچم و بەشداری چاڵنجەکەی بکەم ، منیش ئاستێکی باشم لەو کێبڕکێیە پێشکەس کرد بەڵام من نەمتوانی ڕیکۆردی ئەو بشکێنم، گرنک ئەوەیە بەشداریم کرد.

جێی ئاماژەیە ڕۆناڵدۆ توانی بە 45 چرکە 142 جووڵە بکات بەڵام ڤینیسیۆس لە هەمان کاتدا تەنها 125 جووڵەی کردوە، بەڵام ئەستێرە لاوە بەڕازیلییەکە کە تەمەنی 19 ساڵ و بە 16 ساڵ لە رۆناڵدۆی 35 ساڵ بچووکترە دەڵێت هەوڵی دیکە دەدەمەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close