هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید سەبارەت بە کیلیان مباپێ بڵاوکرایەوە

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی یانەی ریال مەدرید لەم هاوینەدا هیچ هەوڵێک نادات بۆ ئەوەی کیلیان مباپێ ئەستێرەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

پێگەی ( le 10sport)ی فەرنسی ئاماژەی کردوە کە لە سەرچاوەی تایبەتەوە تەئکیدیان کردوەتەوە کە یانەی ڕیال مەدرید بۆ ئەم هاوینە هەوڵی گواستنەوەی (کیلیان مباپێ) نادات و بۆ ئەمەش دوو هۆکار هەیە، یەکەم ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە باری دارایی سەرجەم یانەکانی جیهانی تێکداوە، دووەمیش ئەوەیە کە مباپێ ئەگەر لەم هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات ئەوا ریال مەدرید پارەیەکی یەکجار زۆر دەبێت سەرف بکات، لە هەمان کاتیشدا پاریس سان جێرمان ڕێگری دەکات، بەڵام گەر مێرەنگی ئەو کارە بۆ ساڵی داهاتوو دوا بخات ئەوا ئەو کاتە گرێبەستی مباپێ کە 2022 کۆتایی پێ دێت یەک ساڵی دەمێنێت و ئەو کات ریال مەدرید بەپارەیەکی کەمتر یاریزانەکە بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە، لەبەر ئەوەی پاریس نایەوێت مباپێ دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بەخۆڕایی لە یانەکە بڕوات.

جێی ئاماژە پێکردنە، مباپێ تا ئێستا هەر سوورە لەسەر ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان تازە نەکاتەوە، بە گوێرەی میدیاکانی ئیسپانیاش یاریزانەکە لەگەڵ زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید هەموو شتێکی بڕاندوەتەوە و بەڵێنی داوە لە داهاتوو پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close