پێرێز یەکەمین گرێبەستی بۆ گواستنەوەی هاری کەین ئامادەکرد

 

وادیارە فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ڕیال مەدرید لە ئێستاوە کار بۆ گواستنەوەی (هاری کەین) دەکات و دەیەوێت 3 لە ئەستێرەکانی یانەکەی بخاتە نێو ئەو گرێبەستەی پێشکەشی دەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “le10sport”پێرێز دەیەوێت بۆ کەمکردنەوەی تێچوونی گواستنەوەی کەین هەر سێ یاریزان (مارسیلۆ) و (خامیس ڕۆدریگێز) و (گاریس بەیل) بخاتە نێو ئەو مامەڵەیە تاکو بە تێچوونێکی کەمتر کارەکە تەواو بکات، گەر یانەی تۆتنهام یاریزانێک یان دوان لەم سێ ئەستێرەیە بۆ ڕیزەکانی ببات، لێرەدا پێرێز دەزانێت کە مۆرینیۆی ڕاهێنەری تۆتنهام متمانەی بەو یاریزانانە هەیە و ئەگەری هەیە ڕەزامەندی بدات، بە تایبەتی دوای ئەوەی کەین ڕایگەیاند کە ناچار نییە هەر تۆتنهام یاری بکات و ئەویش دەیەوێت لەگەل یانەیەک یاری بکات کە ڕکابەری لەسەر نازناوەکان بکات.

جێی ئاماژەیە، لە ئێستادا بەهۆی ئەو قەیڕانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان دروستی کردوە، بەهای هاری کەین دابەزیوە و ڕیال مەدریدش چەندین ساڵە ئەو یاریزانەی وەک ئامانجی خۆی دیاری کردوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close