مێسی ستایشی یاریزانانی لیڤه‌پوول ده‌كات
لیۆنێل مێسی كاپیتانی بارسێلۆنای ئیسپانی، له نوێترین ده‌ركه‌وتنی باسی یاریزانانی لیڤه‌رپوول ده‌كات و ستایشی هه‌ندێكیان ده‌كات.
له‌و كاته‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبووه‌ته‌وه، لیۆنێل مێسی چه‌ندین جار قسه‌ی كردووه و دواین جار له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی باسی محمه‌د سه‌ڵاح، ئه‌لیسۆن بیكێر و ڤان دایكی، سادیۆ مانی كردووه و گوتویه‌تی:”شێوازه‌ی یاریی كردنی سه‌ڵاحم به‌دڵه، ئه‌و له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات، ڤان دایك یه‌كێك له باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهانه، برینی ئه‌و زه‌حمه‌ته”.
هه‌رچی ده‌رباره‌ی ئه‌لیسۆن و مانی بێت، مێسی گوتویه‌تی:” بیكێر كه‌سێكی ئارامه و یه‌كێك له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی جیهانه، سادیۆمانیش له هه‌موو شوێنه‌كی یاریگایه، به‌رگری، ناوه‌راست و پێشه‌وه، توانایه‌كی باشی هه‌یه و دڵمه”.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه مێسی په‌سنی یاریزانانی تیپه جیاوازه‌كانی ئه‌وروپا بكات، به‌ڵكو چه‌ندین جاری‌تر ستایشی ئاستی كریسیانۆ، ئه‌گوێرۆ و سوارێز، مباپێ و نێیماری كردووه.