مباپێ بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا شكاند

له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چه‌ندین یاریزانی هاوكاری وڵاته‌كه‌یان و سێكته‌ری ته‌ندروستیان كردووه، كیلیان مباپێش بێده‌نگی شكاند و ئاماده‌یی خۆی بۆ رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه خسته‌روو.
پێگه‌ی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه، مباپێی فڕه‌نسی و هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی ئه‌و وڵاته، ئاماده‌یی خۆی بۆ ده‌زگایه‌كی خێرخوازی دیاری فڕه‌نسا نیشانداوه كه سه‌رمایه‌كی زۆر هاوكاریان ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی بڕه‌كه‌ی ئاشكرا بكات، جگه‌له‌وه‌ی یاریزانه لاوه‌كه پێی راگه‌یاندون كه ئاماده‌یه جێگای مانه‌وه و خه‌رجی ژماره‌یه‌كی زۆر له پشكنینی كۆرۆنا، له ئه‌ستۆی خۆی بگرێت.
لیۆنێل مێسی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و پیپ گواردیۆلا، نۆڤاك جۆكۆڤیچ، نادال و رۆجێر فێدرێر، دیارترین ئه‌و ئهستێرانهنه كه هاوكاری وڵاته‌كه‌یان له رووبه‌ڕوو بونه‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه.