ئه‌ستێره‌یه‌كی لاو ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات
زۆر نییه له یانه‌ی سالزبۆرگی نه‌مساوی، به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا كرد و هه‌ر زوو بووه ناوێكی دره‌وشاوه له ئه‌وروپا و جیهان.
پێگه‌ی ئه‌ی بی سی ئیسپانی بڵاویكردووه، ئیرلینگ هاڵاندی نه‌رویجی و یاریزانی بۆرووسیا دۆرتمۆند، ئاره‌زوو ده‌كات په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات.
هاڵاند له گواستنه‌وه‌ی زستانه له سالزبۆرگه‌وه به‌رامبه‌ر 21 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به دۆرتمۆند كرد و به گۆڵه نایابه‌كانی كه ئه‌و یانه‌یه تۆماری كرد، هه‌ر زوو سه‌رنجی یانه گه‌وره‌كانی بۆخۆی راكێشا.