فیفا بەنیازە بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان دەربکات

 

لەکاتێکدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەرجەم پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان وەستێنراون، فیدارسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی کە فیفا ناسراوە، سەرقاڵە بۆ ئەوەی بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان دەربکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی ئەبوزەبی وەرزشی فیفا بەهۆی ناجێگری بارودۆخی وەرزشی دەیەوێت بوارێکی زیاتر بە یانەکان بدات بۆ ئەوەی گواستنەوەی یاریزانان پەیکی نەکەوێت و یانەکان بتوانن خۆیان باش ڕیک بخەنەوە، بۆیە لە ئێستادا فیفا بیر لەوە دەکاتەوە وادەی گواستنەوەی هاوینە کە لە یۆنیۆ تا مانگی یەکی ساڵی داهاتوو بە کراوەیی بهێڵێتەوە، هەروەها بیر لەوە دەکەنەوە سەرجەم خولەکانی ئەم وەرزە بە یەکجاری کۆتایی پێ بهێنن.

جێی ئاماژەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید 19 سەرجەم خولەکانی ئەوروپا و بەشەکانی دیکەی جیهان وەستێنراون و وادەی دەستپێکرنەوەشیان دیاری نەکراوە، لە کاتێکدا دەیان یاریزانی یانەکانی ئەوروپاش تووشی ئەم ڤایرۆسە هاتوونە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close