بارسێلۆنا 4 یاریزانی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان ده‌كات به‌رامبه‌ر یاریزانێك
هێشتان ئه‌م وه‌رزه كۆتایی نه‌هاتووه و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناش وه‌ستاوه، به‌ڵام هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ده‌ستی پێكردووه و بارسێلۆناش ئاماده‌یه 4 یاریزانی پێشكه‌شی پاریس سانجێرمان بكات له به‌رامبه‌ر یه‌ك یاریزانی ئه‌و یانه‌یه.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه هه‌رجۆنێك بێت نێیمار بگه‌ڕێنێته‌وه كامپ نوو و ئاماده‌یه، چوار یاریزانی پێشكه‌شی ئه‌و یانه‌یه بكات له‌گه‌ڵ بڕه پاره‌ی پێویست بۆ گرێبه‌سته‌كه، چونكه یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ناتوانێت ئه‌و بره پاره‌یه بدات كه پێشتر پاریس دیاریی كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بارسا به نیازه له هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بێت، ئه‌وانیش ساموێل ئومتیتی، ئیڤان راكیتیچ و ئارتۆلۆ ڤیدال، هه‌روه‌ها فلیپ كۆتینهۆ، بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بخاته نێو گرێبه‌سته‌كه به پێی ویستی یانه فڕه‌نسیه‌كه و نێیمار پێ بگه‌ڕێنێته‌وه.