ڤینیسیۆس جۆنیۆر پەیامێکی ناخ هەژێن بۆ ڕۆناڵدینۆ دەنووسێت

 

بەبۆنەی یادی چلەمین لەدایک بوونی (ڕۆناڵدینۆ)ی ساحیری تۆپی پێی بەڕازیلی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر ئەستێرەی ریال مەدرید پەیامێکی ناخ هەژێنی بۆ ئەفسانە بەڕازیلییەکە ناردوە کە یادی لەدایک بوونی لە زیندانییەکانی پارەگوای کردەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) ڤینیسیۆس لە پەیامەکەی بۆ ڕۆناڵدینیۆ دەڵێت ” باشترین شت کە من بینیبێتم، سوپاس بۆ ئەو هەموو سیحرە کە تۆ لەسەر یاریگاکانی تۆپی پێ پێشکەشی ئیمەت کردوە، لەسەر ئەو هەوووەی لە جیهانی تۆپی پێ پێشکەشت کردوە،یادی لەدایک بوونت پیرۆز بێت، هیوادارم تەمەنت درێژ بێت و تەندروستیت باش بێت، من هەرگیز لە سەیرکردنی ڤرتە ڤیدیۆییەکانی تۆ بێزار نابم، من زۆرم خۆش ئەوێی ، خوا ئاگادارت بێ تۆ نموونەی باڵای منی و من یەکێکم لە گەروەترین سەرسامبووەکانی تۆ”

جێی ئاماژەیە لە ئێستادا ڕۆناڵدینۆ و براکەی بە تۆمەتی هەڵگرتنی پاسپۆرتی ساختە لە یەکێک لە زیندانییەکانی پارەگوای زیندانی کراون و ئەگەری هەیە بە کوفالەتێکی گەوەرەی پارە لەوێ ئازاد بکرێن، پێشتریش دادگا بری ملیۆن و نیوێک یۆرۆی وەک کەفالەت ڕەت کردوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close