تەنها ئەو تەگەرەیە ڕێگری لە رۆیشتنی لاوتارۆ مارتینێز بۆ بارسێلۆنا دەکات

 

یانەی بارسێلۆنا هەموو هەولێ خۆی دەدات بۆ ئەوەی لەم هاوینە بتوانێت گرێبەست لەگەڵ (لاوتارۆ مارتینێز)ی هێرشبەری ئارجەنتینی یانەی ئینتەر میلان واژۆ بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بارسێلۆنا زۆر نزیک بووەتوە کە یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە و یاریزانەکەش بەلایەوە خۆشە، کێشەکە ئەوەیە کە بارسێلۆنا نەیتوانیوە ئینتەر میلان ڕازی بکات بەوەی کە گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ بارسێلۆنا بکات، ئجا یانە ئیتالییەکەش ڕازی بێت کە لە بری شکاندنی گرێبەستەکەی مارتینێز گفتوگۆ بکات و هەندێک پارە و یاریزان لە بارسێلۆنا وەربگرێت، تا ئەو ساتە ئینتەر میلان ڕازی نییە هیچ یاریزانێکی بارسا بچێتە نێو ئەو ڕێکەوتنەوە، بەتایبەتی ئارتۆرۆ ڤیدال کە حەز دەکات بۆ ئینتەر میلان بگەڕێتەوە.

لە کۆتاییدا شتێکی دیکە هەیە کە خاڵێکی بەهێزە بۆ بارسێلۆنا تا ئەو گرێبەستەی پێ تەواو بکات ئەویش پەیوەندی بەهێزی مێسییە لەگەڵ مارتینێز ئەو خاڵە ئەگەری هەیە هەموو کێشەکانی باس کران پێی چارەسەر بکرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close