پاریس سان جێرمان گرێبەستێکی شێتانەی بۆ مباپێ ئامادەکردوە

 

بەهۆی تازەنەکردنەوەی گرێبەستەکەی و مەترسی رۆیشتنی بۆ ڕیال مەدرید، یانەی پاریس سان جیرمانی فەرەنسی بەنیازە گرێبەستێکی شێتانە پێشکەش بە یاریزانە فەرەنسییە لاوەکە بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە پاریس دیەوێت بەهەر نرخێک بێت، گرێبەستی مباپێ بۆ دوو وەرزی دیکە درێژ بکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش یانەی پاریسییەکە ئامادەیە مباپێ بکاتە خاوەن بەرزترین مووچە لە نێو هەموو یاریزانانی جیهان و ئەگەری هەیە 60 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەربگرێت، تا لە مووچەی هەردوو یاریزان مێسی و کریستاینۆ رۆناڵدۆ زیاتر بێت.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا مباپی ڕەتی کردوەتەوە گرێبەستەکی تازە لەگەڵ پاریس سان جێرمان واژۆ بکاتەوە، بەگوێرەی پێشبینییەکان یاریزانەکە چاوەڕێی ئەوە دەکات بەم زووانە پەیوەندی بە ڕیال مەدریدی ئیسپانی بکات، لەبەر ئەوەی پێرێزی سەرۆکی یانەکە مباپێی بە ئامانجی سەرەکی یانەکەی داناوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close