یانەی یۆڤێنتۆس سوپڕایزێکی خۆشی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەکردوە

 

وێرای وستانی سێریا ئەی ئیتالیا، بەڵام یانەی یۆڤێنتۆس دەیەوێت وەک پادشتێکی بۆ ئەو ئاستەبەرزەی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی کردوە، خەڵات و سپوڕایزێکی خۆشی بۆ بکات.

ڕۆژنامەی (توتو سپۆرت)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی یۆڤێنتۆس لەسەرووی هەموویانەوە (ئاندرێ ئانیلی) سەرۆکی یانەکە دەیانەوێت ڕۆنالدۆ بکەنە بەشیکی گرنگی پڕۆژەکەیان و بۆ زۆرترین کات لەیانەکە بیهێڵنەوە، بۆیە بەنیازن وەک خەڵاتێک گرێبەستەکەی کە لە 2022 کۆتایی پێ دێت بۆ دوو سالی دیکەی درێژ بکەنەوە و وای لێ بکەن لە ساڵی 2024 کۆتایی پێ بێت، واتە کریستیانۆ تا تەمەنی 39 ساڵی لە یۆڤی یاری بکات.

جێی ئاماژەیە رۆناڵدۆ لەم وەرزەدا لەکۆی 32 یاری لەگەڵ یۆڤی 25 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەیە، ئەوەش ڕێژەیەکی زۆر باشە بەتایبەتی بۆ هێرشبەرێکی تەمەن 35 ساڵ کە هەمیشە باشترین ئاست پێشکەش دەکات و لە تیپەکەی هەمیشە یەکلاکەرەوە بووە !

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close