ڤیدیۆ: ته‌نیا یه‌ك یاریزانی پاریس له‌و گاڵته‌یه‌ی دژی هاڵاند ئه‌نجامدرا، به‌شداری نه‌كرد

دوای ئه‌وه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان پاریس سانجێرمان و بۆروسیا دۆرتمۆند له قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان توانی به دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له بۆروسیا دۆرتمۆند بباته‌وه و سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناغی 8, یاریزانانی پاریس سانجێرمان زۆر به توندی گاڵته‌یان به یاریزانی دۆرتمۆند ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی كرد كاتێك له یاریی چوون توانی دوو گۆڵ له یانه پاریسیه‌كه تۆمار بكات
هالاند له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ شاری پاریس له یاریگایی پاریس سانجێرمان وێنه‌ی خۆی له سناپ چات بڵاو كرده‌وه نوسی ” شاری منه نه‌ك شاری تۆ ” مه‌به‌ست لێی شاری پاریس بوو،
دوای ئه‌نجامدانی یاریی گه‌ڕانه‌وه نێیمار له كاتی تۆمار كردنی گۆڵی یه‌كه‌م هه‌مان ئاهه‌نگ گێڕانی هالاندی ئه‌نجامدا كاتێك له یاریی چوون ئه‌نجامی دابوو، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆی، دوای یارییه‌كه‌ش هه‌موو یاریزانه‌كان جگه له كاڤانی كه بڕیاریدا بوو به‌شداری ئه‌م وێنه‌یه نه‌كات وێنه‌یان گرت هه‌مان ئاهه‌نگ گێڕانی هالاندی ته‌مه‌ن 19 ساڵانیان ئه‌نجامدا، كاڤانی جگه له‌وه‌ی له وێنه‌كه به‌شداری نه‌كرد له ئاهه‌نگی ژووری جل گۆڕینی یانه‌كه‌ش به‌شداری نه‌كرد كه یاریزانه‌كان به‌رده‌وام بوون به گاڵته كردن به‌و یاریزانه
دوای یارییه‌كه‌ش نێیمار له ئینستاگرام وێنه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ری نوسی، پاریس شاری منه نه‌ك هی تۆ, ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی یاریزانانی پاریس سانجێرمان بووه جێگای ڕه‌خنه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان كه پێیان وابوو هه‌ڵه‌یان كردووه ئه‌م كاره‌یان به‌رانبه‌ر لاوێكی 19 ساڵان ئه‌نجام داوه
لاعب وحيد في باريس سان جيرمان رفض السخرية من هالاند، فمن كان؟ 🤔 pic.twitter.com/qMmU2rmktb
— جول العربي – Goal (@GoalAR) March 14, 2020
لا اعلم ما به احتفال هالاند بحيث جنن لاعبي باريس سان جيرمان لهذه الدرجة، خصوصا انها طريقة احتفاله بالاهداف حتى قبل انتقاله لدورتموند!
عقلية سطحية جدا لمجموعة حمقى..
— Mazinho – مازينهو (@FCBinsider2) March 12, 2020