باشترینی چاکترین !

سیروان حسن / سلێمانی

زۆربەمان بەرنامەکانی (ز ڤویس و ئەرەب ئایدڵ و کوردستار،……..) مان دیوە کە کرۆکی ھەمویان پێشبڕکێی دەنگ خۆشیە ئەو پێشبڕکێکارانەی بەشداری ئەکەن توانای دەنگی وھونەری خۆیان لەبەردەم لیژنەی ھەڵسەنگاندنی پسپۆڕ و جەماوەردا پێشکەش ئەکەن بۆ ھەڵبژاردنی باشترینیان بەپێی کۆمەڵێک پێوەر و یاساوڕێسا لە لایەن لیژنەی پسپۆڕ کەمامۆستای ئاوازوگۆرانی وھونەری مۆسیقاو ھونەرەجوانەکانن و پێویستە لەسەریان کە بەویژدانەوە بڕیار لە ھەریەکێک لە بەشداریکاران بدەن . ڕێکخستنی ڕیوڕەسمی ڕێزلێنان بۆھەر بوارێک ئەبێت وابێت و کەسانی قاڵبوو ئەکادیمی و شارەزا سەرەتا کۆمەڵێک پڕەنسیپ و پێوەری خۆیان ھەبێت و ئەوانە بپاڵێون کە مەرجەکانیان تیایە و لە بێژنگیان بدەن تا باشترین ھەڵئەبژێرن ، نەک بڵێن سی ڤی بھێنن!!!! سی ڤی چی؟؟ باشترین چۆن بە سی ڤی ھەڵئەسەنگێنرێت؟ وا بشبێت کێن ئەوانەی ھەڵیانسەنگاند و ھەڵیانبژارد؟!! بە کامە ڕێساوکامە پێوەر؟!!! . ھەر لە شیکردنەوەی ولێکدانەوەی کلاسیکو لە کەناڵەکانەوە بۆمان دەرکەوت ھەموو ئەو ناوو ناونیشانانەی کە دایانناوە بۆ خۆیان عەرەب وتەنی: ( اسم بلا جسم)ە چونکە ھیچ شیکارێکم نەبینی بە لێکدانەوە قسە بکات نەک بە سۆز ، بە مەنتیق قسە بکات نەک لایەنگیری بۆیە سەرئەنجام ھەرھەمو ئەوانەی من بینیم دەقاودەق پێچەوانەکەیان ڕاست بوو و ھەمووش گاڵتەیان بەوانە ئەکرد کە پێشبینیەکەیان ڕاست بوو ،یەکێکیشیان زۆرسەرنجی ڕاکێشام چونکە قسەکانی پێش یاری کردی لەسەداسەد پێچەوانەی وتەکانی بوو دوای یاریەکە(کە زۆر بە پەلە پڕوسکێ هە ردوای فیکەی کۆتایی یاری کلاسیکۆهاتەوە سەر شاشە بۆمان وکەوتەئاخاوتنێکی تەواوپێچەوانەبە قسەکانی کە هەرخۆی بەیانیەکەی لەهەمان شاشەوەبۆی کردبووین)ئەمەش فلیمێکی عادل ئیمامی بیر خستمەوە کە لە مەشھەدێکیدا میوان بوو لە ماڵێک کە زۆریان حەز لە تۆپی پێ بوو و یاری ئەھلی و زەمالیک بوو ، نیوەیان ھاندەری ئەملا بون نیوەشیان ھاندەری ئەولا لە عادل ئیمامیان پرسی ئەی تۆ ھاندەری کام تیپیت ؟ وتی من ھاندەری براوەم . شتێکی تری سەرنج ڕاکێش ئەوەیە کە ئەم خەڵاتکردن و ڕێزلێنان وبەرنامانە ھەمویان گروپێک ھاوڕێ و برادەری یەکترین و ھەریەکەیان لە تەلەفیزۆنێک یان دەزگایەک کارئەکەن ،ئەمڕۆ ئەمیان ئەوان ئەھێنێ بۆ بەرنامەکەی ،سبەینێ ئەویان ئەم بانگھێشت ئەکات بۆبەرنامەکەی ، دوو سبەی کۆمەڵێکیان مەڕاسیمێک ڕێک ئەخەن بۆ ڕێزلێنانی ھەندێکیان ،ھەفتەی دادێ ئەم ھەندە ڕێوڕەسمێک ڕێک ئەخەن بۆ تەکریمی ئەو کۆمەڵەی ڕێزلێنانیان بۆ ئەمان ڕێکخست ھەفتەی پێشوو واتە شتەکان خۆ خۆیی و برادەر برادەرێنەیە، ئیتر باسی ئیفاد و ڤیزە وەرگرتن و چونە دەرەوەو ئیمتیاز و ئەوانە ھەر ناکەم چونکە ئەوە بەس بۆ خزم و ئەحبابە بە جۆرێک کە ھەندێک گەشت ئەندامەکانی دەستنوێژیان لە یەک ناشکێت .بەڵام لەھەموو ئەمانەیا موعجیبی ئەو ناو و ناونیشانانەم کە یەکتری پێ ئەناسێنن لە بەرنامەکاندا کە بچوکترینیان ئەمانەن (ماموستا، پسپۆڕ، ئوستاد، شارەزا، فةيلةسوف، ئیمپراتۆڕ)!!!!!.

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close