لیڤەرپووڵ کەوت یان گلا ..

سيروان حسن/ سلێمانی

لەدنیای ڕۆژھەڵات یان لە ڕۆژھەڵاتی دنیا زۆر حیزبی لەشکان نەھاتوو وسوپای لە دۆڕان گەورەتر و گروپی لە پاکیزە پاکتر وێنا کراون و بوون بەکلتور و لە ناخ و ھزری زۆربەی خەڵکدا و ھەر لە کلتوری ڕۆژھەڵاتا دەیان ئەفسانەی لە دۆڕان نەھاتوو دروستکراون ڕۆستەمی زاڵ بە نمونە، ھەر بۆیە تاکی ڕۆژھەڵاتی شکست قبوڵ ناکات و دۆڕان رەتدەکاتەوە و سەرکەوتنی پێخوشە ئەگەر بە فێڵیش بێت یان دورلە ڕوتان بەدرۆش بێت واتە دۆڕابێت بەڵام خۆی بەسەرکەوتو پیشان بدات سەحاف بەنمونە ، بەڵام ئەمە لە قاموسی ڕۆژئاواییەکاندا بونی نیە و لەھزری ئەواندا دنیا دەورانە و ژیان لێوانلێوە لە خۆشی وناخۆشی ..سەرکەوتن و ژێرکەوتن ..دۆڕان وبردنەوە کە ئەمەیانم مەبەستە و دروست لە دۆڕانی لیڤەرپوڵ ئەدوێم ، جارێ دۆڕان لە تۆپی پێدا ڕوداو نیە ،ئەوە بەھێزی لیڤەرپوڵە وایکردوە دۆڕانەکەی ببێتە ڕوداوێکی کتوپڕ و شۆکێکی دروست کردوە کە قسەو باس و شرۆڤەی زۆر ھەڵئەگرێت و دۆڕانەکەی بۆ من چاوەڕوەن کراو بوو چونکە تۆ کە ماوەیەکی زۆرە نادۆڕێیت ئەمە وائەکات ھەموو تیپێک لەوپەڕی ئامادەباشیدا بێت ولەکەمیندا بۆ ئەوەی ئەو شەرەفەی پێببڕێت و ھەموو ھەوڵێک بدات بۆی و یاریزانەکانی تۆش ئینسانن ئامێر نین کاتێک ٢٢خاڵ لە پێش نزیکترین رکابەریانەوە بن کە تیپەکەی فەیلەسوفە بیانەوێت یان نەیانەوێت جۆرێک لە متمانە بەخۆبونی زیاد و جۆرێک حساب نەکردن بۆ بەرامبەر و خۆ بەگەورەزانینیان لا دروست ئەبێت و لە قۆناغێکی قورسی وەک ئێستایانا کە لە دوای دۆڕانی یاری ئەتلەتیکۆوە توشی لەدەست دانی تەرکیز وجۆرێک شڵەژانی کردون کە ھەتا ئێستاش ھەر لە خەیاڵ و فیکری ئەوەدان و ڕۆژوسەعات ئەژمێرن چۆن یاری گەڕانەوە تۆڵەیان لێبکەنەوە ئەمە کارێکی کردوە ئاگایان لەو یاریانە نەماوە کە ئەنجامی ئەدەن .ئەوجۆرە شێوازی یاریەش کە سیمیۆنی لە لیڤەرپوڵی بردەوە پێی بووە بە شێوازی یاری کردنی ھەموو ئەوتیپانەی بەرامبەر لیڤەر یاری ئەکەن کە لەم قوناغی ئاڵۆزی نەفسی یاریزانەکانی کڵۆپدا جارێک سەری گرت بەڵام وەک کورد ئەڵێ لەھەموو ھەورێک باران نابارێت و بە خەیاڵ ومێشکێکی ئارامەوە تێک دەشکێت و یاری گەڕانەوەی ئەتلەتیکۆ سەنگی مەحەکی ئەبێت .گەیشتن بەلوتکە قورسە و پارێزگاری کردنی لوتکە قورسترە وەک عەرەب ئەڵێت، بردنەوەی بەردەوام لەیاریدا بونی نیە چونکە بە تەنھا بە ئاست و لێھاتویی و گیانی سەرکەوتن بەدەست نایەت لەبەرئەوەی کەس نیە ھەموو ڕۆژێک ھەر بۆی بێت و ھەر ڕۆژی بێت ،وەک ئەڵێن تۆپ باری نیە وکەپشتت تێ کات نایبەیتەوە بازۆر بەھێزیش بیت ھەڵبژاردەی بەڕازیلی ١٩٨٢ بەنمونەکەناویان نابون تیپی جادوگەرەکان ئەم حاڵەتی بۆنەھاتنە موسوڵمان پێی ئەڵێن قەدەر بۆیە عەرەبەکان ھەندێ جار لەباتی ( کرە القدم) ئەڵێن(کرەالقدر) ،ئەوانەی تر پێی ئەڵێن شانس ، ڕێکەوت ، بۆھاتن وشتی تریش وھەرچیەک لەمانە ڕاستەکەبێت تیپی براوە و سەرکەوتو پێوستی پێیەتی و ئەگەر نەیبێت نایباتەوە با بەھێزترینیش بێت ھۆڵندای حەفتاکان و بەڕازیلی ھەشتاکان بەنمونە.لەپیاوە مەزنەکانەوە گوێم لێبوە گەورەیی ئەوەیە لە کەوتنەوە بتوانی ھەستیتەوە ودڵنیام لیڤەر ئەسڵەن نەکەوتوە تاھەستێتەوە چونکە کورد ئەڵێ ماڵی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش ،جیاوازی زۆری خاڵ بۆ ڕۆژێکی واباش نەبێ بۆ چی چاکە ،کەس ئەڵێ پار وپێشتریش مانچستەرستی لە کۆتا ھەفتە و کۆتا یاری وکۆتا خولەکەکاندا بۆتە پاڵەوان ؟. تیپ نیە نەدۆڕێ ، یاریزان نیەھەل لەدەست نەدات ، ڕاھێنەر نیە ھەڵەنەکات ، بۆیە دۆڕانی لیڤەر چاوەڕوانکراوبوو بگرە لەباشترین قوناغدا ڕویدا کە ئەگەری زۆرە بەخێر بشکێتەوە بۆ پێداچونەوەی پلان و شێوازی یاری چونکە یاریە گرنگەکە لەپیشەوەیە ھەقە دەستەی ھونەری چارەسەری کێشەکانی تیپەکەیانبکەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پلانی بەرگری بەکۆمەل و نەھێشتنی ڕوبەر و داخستنی یاریگا کە سیمۆنی ئیبداعی تیاکردوە و ئەوانی تریش لاسایی ئەکەنەوە ، تیپێک تۆپ و یاریگات بۆ بەجێ دەھێڵی کۆنتڕۆڵی بکەیت و تۆش سێ چارەکی یاریگاو تۆپت لایە بەڵام ناھێڵێت کەمترین ھەلی گۆڵکردن دروست کەیت ، تیپێک یاری ناکات ، بەڵام ناھێڵێت تۆش یاری بکەیت . ڕوبەڕوبونەوەی ئەمە پێویستی بە فیکرێکی ھێمن و ئەعسابێکی سارد و تەرکیزێکی ئارامە کە نەبونی ئەمانە لە سێ یاری پێشودا وای کردوە کە یاریزانە لێھاتو و قاچ ڕەنگینەکان زۆرترین ھەڵەبکەن .سێ یاری داھاتوی لیڤەرپوڵ گرنگترین یاریەکانی ئەم وەرزەن تا ئێستا بۆیە لەو بڕوایەدام پێویستە گەڕانەوەیەکی شایستە بگەڕێتەوە بە تایبەتی یاری ئەتلەتیکۆ کە لەو بڕوایەدام ئەتوانێ و ئەشیکات بە مەرجی ھێمنی و ئارامی ھۆش و گۆشیان بپارێزن و نەکەونە دوای ھێستریای سیمۆنی وچەپڵەڕێزانی یاریزانە کۆپیەکانی سیمۆنی کە لەسەر پاسکیلەکانیان سێ جڕتەکی ھەڵئەپەڕن و توشی ھێستریایەک بون کە بێ ئاگای کردون لەوەی یاری گەڕانەوەیان ماوە، کە ئەم ھەڵسوکەوتانەش یاریزانەکانی لیڤەرپوڵیشی توشی پەتای تۆڵەکردنەوەکردوە کردوەو دەمارەکانی گرژکردون و ئاگایان لەو پریمەرلیگە نەماوە کە ڕەنجی فەرھادی بۆ دراوە و بە سەبری ئەیوبەوە ھاندەرانی چاوەڕێن .تەنێکی گەورە بکەویت دەنگێکی گەورەی لێ دێ گەورەیی لیڤەرپوڵ وای کردوە دۆڕانێکی ئەوەنەگەورەبێت،ھەموان تامەزرۆی بن و چاوەڕێی بکەن ،ئەرسناڵ لەمانشستەرەکان خۆشحاڵترن وھەمویان لە واتفۆرد شادمان ترن کە دەوترێت گەورەیی ئەوە باجی گەورەییە ، دۆڕانی لیڤەرپووڵ بە واتفۆرد تەنھا سێ خاڵە چونکە( بردنەوەکەی واتفۆردیش بە سێ ھەڵەی بەرگری لیڤەرپوڵ لە دوو ئاوت و تۆپێکی نەجوڵاوا لەکاتێکا کۆنتڕۆڵی توپ لەسەدا ٧١ بولیڤەر و لە سەدا ٢٩ بۆ واتفۆردبوو، لە خراپترین یاری لیڤەرپوڵا ٧٣٠ پاساتیان ھەبوو بە ٣٠٠پاسات بۆ ئەوان ، جا ئەمە خراپترین یاری لیڤەرپوڵ بوو)،بەڵام دنیایەک پاڵەپەستۆی لەسەر کڵۆپ نەھێشت چونکە ئیتر ڕاناکات بەدوای (پریمەرلیگی ئاڵتونی) و ھەوڵ نادات بۆ شکاندنی ریکۆردی بردنەوەکانی مان سیتی و ھەوڵی شکانی (ڕیکۆردی ١٠٠ خاڵی مان سیتیش )ھەقە لەبیر خۆی بەریتەوە***، پریمەرلیگ تاڕادەیەکی زۆر یەکلایی بوەتەوە و ھەقە کڵۆپ کاسی ئینگلتەراش گرنگی پێ بدات و کەمێک پشوو بۆ ھەندێک یاریزان زۆر پێویستەو گرنگی و توانای تەواو بخاتە سەریاری گەڕانەوەی ئەتلەتیکۆ کە دوڕیانی ئەم وەرزەیە و کە دڵنیام شەوێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو ئەبێت..ھەندێ دۆڕان کەوتن وشکستە ،ھەندێک دۆڕان فرسەتی پێداچونەوەو دەرفەتیک ئەبێت بۆ ھەستانەوە کە ئەمەش گلانی ئەسپە رەسەنەکانە.

***
١). لە ڕۆژی ٢٠١٨/٨/١٠کە دەکاتە دەست پێکی وەرزی(٢٠١٨-٢٠١٩) هەتا ساتی نووسینی ئە م بابەتە کە دەکاتە نزیکەی (١٩) مانگ واتە لەکۆی (٦٨)یاری یانەی( لیڤەرپوول) لە خولی پریمە رلیگدا تەنها (٢) یاری دوڕاندووە :
٢٠١٩/١/٣ لە گەڵ مانجسترسیتی(١-٢)
٢٠٢٠/٢/٢٩ لەگەڵ واتفۆرد ( ٠-٣)
واتە نیوان دوو دۆڕاندنەکە(٤٤)یاری بەبی (دۆراندن)ئەنجام داوەلە دوو وەرزدالەماوەی( ١٣)مانگدا، هەروەها یانەی(لیڤەرپووڵ)پێش ئەم دۆڕاندنەی بە (واتفۆرد)بە(٠-٣)تووانیویانەلەتێکڕای(٣٦)یاری لەسەریەکتر لە گشت یارییەکاندا(گۆڵ)یان تۆمارکردووە، چونکە دوایاری کە نەیان توانیبێت گۆڵی تیاتۆماربکەن یاری( ئێڤەرتۆن-لیڤەرپووڵ)بووکەئەنجامەکەی(٠-٠)بوو لەبەرواری٢٠١٩/٣/٣

٢) یانەی( ئەرسناڵ) کە خاوەنی نازناوی(پریمەرلیگی وەرزی(٢٠٠٣-٢٠٠٤)بەبی دۆڕاندن ، لە و وەرزەدا لە کۆی(٣٨)یارییەکە ( ٢٦)بردنەوە،(١٢)بەرامبەری هە بووە، کۆی خاڵەکانی(٩٠)خاڵ بووە(واتە ٢٤ خاڵی لە ١٢ بەرامبەربوون لەدەستداوە،(٧٣)گۆڵی تۆمارکردووەو(٢٦)گۆڵی لەسەرتۆمارکراوە،لیڤەرپووڵ هەتا ئێستا(٢٦)بردنەوە،(١)بەرامبەر،( ١)دۆڕاندن ی هەیە، کۆی خاڵەکانی(٧٩)خاڵە .
٣)یانەی( مانشستەرسیتی)کەخاوەنی نازناوی وەرزی(٢٠١٧-٢٠١٨) بە کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵ لە مێژووی پریمەرلیگدا(١٠٠)خاڵ، وە بەجیاوازی(١٩)خاڵ لەگەڵ (مانشستەریونایتد)کەلەپلەی دووەم هات،(واتە لەو وەرزە نموونەییەشدا ١٤خاڵی لە دەست داوە)
لە ئێستادالە دوای ئەم دۆراندنەش هێشتا(لیڤەرپووڵ)بەجیاوازی(٢٢)خاڵ لە پێش(مانشستەرسیتی)یە،بە جیاوازی یارییەک زیاتر، وەلەم وەرزەداتائێستاتەنها(٥)خاڵی لەدەست داوە

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close