به ڤیدیۆ: ورده‌كاری ته‌واوی وه‌ستان و كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ی نێوان بایرن موینشن و هۆڤێنهایم بزانه
ئه‌مڕۆ له نێو یاریگای ویرسۆل ریهان-ناكێر ئه‌رینای تایبه‌ت به هۆفێنهایم، هه‌ردوو یانه‌ی هۆفێنهایم و بایرن میونشن رووبه‌ڕوو یه‌كبوونه‌وه و له یارییه‌كه، رووداوڕكی چاوه‌روان نه‌كراو روویدا، كه بۆ هه‌ردوو یانه پێشبینی نه‌كراو بوو.
یارییه‌كه گه‌یشته خوله‌كی 77 و بایرن به 6گۆڵ له پێشه‌وه‌ی هۆفێنهایمه، له‌و كاته‌وه ناوبژیوان دوای ئه‌وه‌ی ئاگادار كرایه‌وه كه بانه‌رێكی گه‌وره له نێو یاریگا هه‌یه و له سه‌ری نوسراوه ‘دیتمار هۆپ، كوری سۆزانی’ نابژیوان یارییه‌كه‌ی راگرت، دیتمار هۆپ بازرگانێكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیایه و خاوه‌نی یانه‌ی هۆفێنهایمه.
هه‌ر له‌و كاته‌وه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایان كرد، له ئه‌ڵمانیا گروپه‌ك هه‌یه به ناوی 50+1، ئه‌و گروپه ئامانجی ئه‌وه‌یه دژی هه‌ر بریارێكه بوه‌ستێته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌كان بێت و نایانه‌وێت سه‌رمایه‌داره‌كان ده‌ست به‌سه‌ر یانه‌كان بگرن و به‌دڵی خۆیان ئارسته‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌كو چۆن له فڕه‌نسا و ئینگلته‌را ئه‌مه هه‌یه و سه‌رمایه‌داره‌كان یانه‌كانیان كریوه‌ته‌وه، به‌ڵام هانده‌ران ده‌یانه‌وێت به‌شداری له بریاره‌كانی یانه‌كان بكه‌ن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ری هه‌بێت.
دوای ئه‌وه، راهێنه‌ری بایرن میونشن، ئۆلیڤه‌ركان و حه‌میدیچ، یاریزانی بایرن ویستیان ئه‌و بانه‌ره به هانده‌ران بهێنه خواره‌وه، به‌ڵام نه‌یانتوانی ئه‌مه بكه‌ن، چونكه هه‌رزوو دووباره به‌رزیان ده‌كرده‌وه، دواتر هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و یاریزانی هۆفه‌نهایم دا له خوله‌كی 80هاتنه‌وه نێو یاریگا، به‌ڵام هاتنه ناوه‌وه‌یه‌كی جیاواز، چونكه له‌و ماوه‌یه، ته‌نها مه‌به‌ست ته‌واو كردنی ئه‌و چه‌ند خوله‌كه بوو كه یارییه‌ك كۆتایی پێده‌هێنێت، به‌جۆرێك گۆڵپارێزی هۆفێنهایم پاسی به یاریزانانی بایرن ده‌دا و ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆری یه‌ك بهه‌ژێنن، له كۆتاییش هه‌موویان چونه به‌رده‌م ئه‌وهانده‌رانه و چه‌پله‌یان بۆ لێدان.
چاواره‌وانیش ده‌كرێت به‌یانی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دانیشتنی خۆیان بكات و زانیاری زیاتر له راگه‌یاندراوێك بڵاو بكه‌نه‌وه.
ڤیدیۆ: هه‌موو شته‌ك به ڤیدیۆ ببینه
Bayern prowadzi 6:0, a kibice wywieszają taki transparent… 🤦♂🤦♂🤦♂
Sędzia przerwał mecz, piłkarze i trener biegną do swoich fanów… Skandal w Bundeslidze! 😲 #BundesTAK 🇩🇪 pic.twitter.com/ecqC458xBg
— ELEVEN SPORTS PL (@ELEVENSPORTSPL) February 29, 2020
— Out Of Context Football (@nocontextfooty) February 29, 2020
Caos incredibile in #HoffenheimBayernMonaco: partita fermata e dirigenti in campo 📸👇 https://t.co/ogDLoXFt05
— Tuttosport (@tuttosport) February 29, 2020