بارسێلۆنا پلانێکی تازە بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز ڕادەگەیەنێت

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی رۆژنامەیەیەکی ئیتالی، یانەی بارسێلۆنا بە نیازە پلانێکی تازە و بە سوودتر بۆ یانەکە دابڕێژێت بۆ ئەوەی لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئینتەر میلان بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

بەگوێرەی پێگەی (کالچیۆ میرکاتۆ) بارسێلۆنا خۆی یەکلایی کردوەتەوە و بڕیاری داوە مارتینێز ببێتە شوێنگرەوەی (لویس سوارێز) کە ئێستا پێکانی هەیە و تەمەنیشی گەورەیە، بەڵام بارسێلۆنا دەیەوێت بری پارەی شکاندنی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە زیاتر بکات، بە مەرجێک پارەکەی بە کاش نەدات بەڵکو بکرێتە چەند قیستێک، هەروەها دەیەوێت ئارتۆرۆ ڤیدال بخاتە نێو گرێبەستەکە بۆ ئەوەی کەمێک پارەی بۆ بگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی بارسا دەزاێت کە کۆنتی ڕاهێنەری ئینتەر میلان بە ڤیدال سەرسامە و پێشتریش داوای یاریزانەکەی کردوە.

لە هەمان کاتدا بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتالی دوای ئەوەی زانیان کە یانەی دیکەی وەک ریال مەدریدیش بۆ یاریزانە هاتوونەتە سەر هێڵ هەوڵ دەدات گرێبەستێکی تازە لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز واژۆ بکات و مووچە و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی بەرز بکات بۆ ئەوەی زۆرترین بری پارە قازانج بکات.

جێی ئاماژەیە مووچەی ساڵانەی مارتینێز لە ئینتەر میلان تەنها ملیۆنێک و نیو یۆرۆیە ئەمەش کەمترین بری مووچەیە بە بەراورد بە ئەستێرەیەکی وەک مارتینێز کە یانەکانی دیکە ئامادەن مووچەی چەند جارێک لەوە زیاتر بە یاریزانەکە بدەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close