پێکهاتەی سەرەکی پێشبینی کراوی بارسێلۆنا بۆ یاری خیتاڤی بڵاوکرایەوە

 

ئەمڕۆ لە یارییەکی قورسدا یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی خیتاڤی خاوەنی پلەی سێیەمی ڕیزبەندی لیگا دەکات، سەبارەت بەو یارییەش ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی پێکهاتەی سەرەکی پێشبینیکراوی بارسێلۆنای بۆ ئەو یارییە بڵاوکردوەتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) پێکهاتەکەی بارسێلۆنا بە شێوازی 3-3-4 دەبێت، هەروەها بەگوێرەی ناوەکان پیکێ و ئۆمتیتی لە پێکهاتەی سەرەکی دەبن، ئەوەش واتای ئەوەیە لە پێکان چاکبوونەتەوە و ئامادەن، لە کاتێکدا لە هێڵی هێرشبردن مێسی و گریزمان لەگەڵ فاتی یاری دەکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا بۆ یاری خیتاڤی ..

گۆڵپارێز : تیر شتیگن
بەرگریکاران: ئەلبا ، پیکێ ، ئۆمتیتی ، سیمیدۆ
ناوەڕاست: دی یۆنگ ، بۆسکێتس ، ئارسەر
هێرشبردن. مێسی ، گریزمان ، فاتێ

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close