سەفا هادی گرێبەستی یانەیەکی ئەوروپای پێگەیشت

 

دوای ڕۆیشتنی موهەند عەلی ناسراو بە (میمی) بۆ خولی پورتوگالی ئەمجارە ئەستێرەیەکی لاوی دیکەی هەڵبژاردەی عێراق گرێبەستێکی لە یانەیەکی ئەوروپا پێ گەیشت.

ماڵپەڕی (پێگەی یاریزانە پیشەگەرەکانی عێراق) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی شورتەی عێراقی ئەمجارە گریبەستی یانەی (کریلیا)ی ڕووسی پێ گەیشتوە بۆ ئەوەی یاریزان (سەفا هادی) ناوەڕاستکاری یانەکە و هەڵبژاردەی عێراق بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە لەماوەی داهاتوودا یانەی شورتە وەڵامی یانە ڕووسییەکە دەداتەوە، بەڵام مەرجێک لە گریبەستی سەفا هادی لەگەڵ شورتە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە نابێت ڕێگری لە ڕۆیشتنی بکرێت گەر هەر کاتێک گرێبەستی یانەیەکی دەرەکی پێ گەیشت.

جێی ئاماژەیە، سەفا هادی تەمەنی تەنها 22 ساڵ دەبێت و ماوەیەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەسەرپەرشتی کاتانیچ ئاستێکی نایاب پیشکەش دەکات و شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی کردوەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close