زێدان بەر لە یاری سبەی شەوی جامی شا بە هەواڵێکی ناخۆش شۆک کرا

 

وا دیارە کێشەکانی زێدان بەهۆی پێکانی یاریزانانی وا بە ئاسانی کۆتایی پێ نایەت، بەگوێرەی تاقمی پزیشکانی یانەکە دوای پێکانی گاریس بەیل هەفتەی ڕابردوو ئەمجارە یاریزانێکی دیکەش بەهۆی پێکان لەدەست دەدات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (ڕۆدریگۆ گۆس)ی ئەستێرەی لاوی بەڕازیلی یانەکە لە یاری ڤالەنسیا تووشی پێکان هاتوە و ئەگەری زۆری هەیە نەتوانێت لە یاری سبەی چوارشەممە بەرانبەر ڕیال زاراگۆزا بەشداری بکات، هەروەها ڕەنگە نەتوانێت لە یاری دێربی مەدریدیش بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید ئامادەبێت، بەمەش زێدان بەهۆی پێکانەکانی گاریس بەیل و ڕۆدریگۆ پێشتریش پێکانی هازارد و ئاسنسیۆ تووشی کێشە دەبێت و ناچار دەبێت پشت بە لۆکا یۆڤیچی یاریزانی سڕبی ببەستێت و کەریم بن زیمەش یاری پێ بکات.

جێی ئاماژەیە، یانەی ڕیال مەدرید سبەی چوارشەممە لە کاتژمێر 11 ی شەو لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرانبەر ڕیال زاراگۆزا یاری دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close