یانەی یۆڤێنتۆس بەشداری کردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەیاری پارما یەکلایی کردەوە

 

دوای ئەوەی ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس لە یاری جامی ئیتالیا بەرانبەر ئۆدەنیزی (کریستیانۆ رۆناڵدۆ)ی بەهۆی تووشبوونی بە هەوکردنێک لە لووتی دوور خستەوە، ئەمجارە بەر لە یاری پارما لە کاڵچیۆ تازەترین هەواڵ لەسەر بارودۆخی ڕۆنالدۆ ڕاگەیەنرا.

لەم بارەیەوە پێگەی فەرمی یانەی یۆڤێنتۆس ئاماژەی کردوە کە ڕۆناڵدۆ بە شێوەیەکی ئاسایی دوایین یەکەی مەشقی خۆی لەگەڵ گروپ کردوە و ئێستاش لە هەموو ڕوێکەوە ئامادەیە بۆ ئەوەی بەرانبەر پارما یاری بکات، ئەگەر (ساری) ڕاهێنەر پێ باش بێت، بەگوێرەی هەواڵەکە دوێنێ هەینی ڕۆناڵدۆ مەشقەکانی دەست پێکردوەتەوە و ئەمرۆش مەشقی ئاسایی خۆی دەکات.

جێی باسکردنە، ڕۆناڵدۆ لەم وەرزەدا 14 گۆڵی لە خولی سێریا a تۆمار کردوە ڕکابەری ئیمۆبیلی دەکات لەسەر لووتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە و لە دوایین دوو یاریشدا توانی هاتریک لە کالیاری و گۆڵێکیش بەرانبەر یانەی ڕۆما تۆمار بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close