سزای کارتە سوورەکەی ڤاڵڤێردی لە یاری سوپەر دیاری دەکرێت

 

دوای ئەوەی (فیدی ڤاڵڤێردی) ناوەڕاستکاری ڕیال مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە دیمەنێکی سەرنج ڕاکێش کە هرەەیکی زۆری نایەوە بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بڕیارە ئەمرۆ سزای یاریزانەکە ئاشکرا بکرێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە ئەمڕۆ سزای سەر (ڤاڵڤێردی) یاریزانی ریال مەدرید دەردەچێت و یاریزانەکە و یانەی ڕیال مەدریدیش دەترسێن سزایەکە زیاتر لە یەک یاری بێت و یاریزانەکە لە 2 بۆ 4 یاری ڕابگیرێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەگەری هەیە لیژنەی سزاکانی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا حاڵەتەکەی ڤاڵڤیردی بەرانبەر مۆراتا بە ئاسایی وەرنگرێت لەبەر ئەوەی بە ئەنقەست کارەکە کراوە و کاریگەری بەسەر ئەنجامەکە هەبوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت سزای یاریزانە ئۆڕۆگواییەکە زیاتر لە یارییەک بێت، بە تایبەتی کە خۆشی دوای یاری دانی بەوە دانا کە بە ئەنقەست ئەو کارەی کرد و ناچار بوو بیکات.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە ئەگەر سزاکەی یاریزانەکە یەک یاری بێت ئەوا تەنها بەرانبەر سیڤیا لە لیگا ئیسپانیا یاری ناکات، بەلام ئەگەر زیاتر بێت ئەوا جگە لە یاری سیڤیا لە یاری جامی شاش ناتوانێ بەشداری بکات لەگەڵ یاری دیکەش لە لیگا گەر سزایەکە لە دوو یاریش زیاتر بێت .

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close