بارسێلۆنا 3 ڕاهێنەر بۆ شوێنگرتنەوەی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی دیاری دەکات
وا دیارە ڕۆژەکانی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا لەگەڵ یانەکە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێت و زۆر نزیک بووەتەوە، ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی تەئکید دەکاتەوە کە ڤاڵڤێردی لادەدرێت و ڕاهێنەرێکی دیکە دیاری دەکرێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی، بەرپرسانی بارسێلۆنا بارتۆمیۆی سەرۆک و ئۆسکار گراو بەڕێوەبەری یانەکە و ئاریک ئەبیدال سکرتێری هونەری و ڕامۆن بلاییز کە یاریدەدەرییەتی بڕیاریان داوە لەو ساتە دەست لە بابەتی چاڤی هێرناندێز بکشێننەوە و بەدوای ڕاهێنەرێکی دیکە بگەڕێت لەبەر ئەوەی چاڤی لەو ساتەدا نایەوێت پەیوەندی بکات.
ڕۆژنامەکە ئاشکرای کردوە کە پالێوراوان بۆ پۆستی ڤاڵڤێردی بریتین لە (بۆچێتینیۆ)ی ڕاهێنەری پێشووی تۆتنهام ، لەگەڵ (کیکی سیتین ) ڕاهێنەری پێشووی ڕیال بیتیس و (گابی میللیتۆ) ڕاهێنەری یانەی ئیستۆدیانتس، هەروەها ئاماژەی کردوە کە کارگێڕی بارسا سوورە لەسەر ئەوەی هەر لە ئێستاوە ڤاڵڤێردی بگۆڕن و ڕاهێنەرێکی تازە دیاری بکەن.