سەبارەت بە بەراورد کردنی ئەگوێرۆ بە مێسی گواردیۆلا ڕۆژنامەنووسێک شۆک دەکات

 

دوای ئەوەی یانەی مانچێستەر سیتی توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 6-1 لە ئاستۆن ڤێلا بباتەوە، ڕۆژنامەنووسێک سەبارەت بە درەوشانەوەی ئەگوێرۆ و بەراورد کردنی لەگەڵ مێسی پرسیاری لە گواردیۆلا کرد.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەنووسەکە دوای ئەو بردنەوەیە گەورەیە بە گواردیۆلای گوت” پێت وا نییە ئەگوێرۆ باشترین هێرشبەر بێت و لە مێسی باشتر بێت، گواردیۆلا لە وەڵامدا بە رۆژنامەنووسەکە دەڵێت : مێسی باشترین هێرشبەری جیهانە، ئینجا ئەمجارە رۆژنامەنووسەکە دەڵێت کەواتە ئەگوێرۆ باشترین یاریزانی ژمارە 9 یە، ئەوجارش گواردیۆلا بە زەردەخەنەوە پێی دەڵێت :مێسی باشترین هێرشبەری ژمارە 9 , 10 ، 11 شە جگە لە هێرشبەریش باشترین یاریزانی ژمارە 6 و ژمارە 4 کاتێ لە ناوەڕاستی یاریگا یاری دەکات.

جێی ئاماژەیە گواردیۆلا دوای یارییەکە ستایشی ئاستی ئەگوێرۆی کرد و ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەگوێرۆ یەکێکە لە باشترین هێرشبەرانی پرێمەر لیگ و جیهان و هەمیشە رۆڵی لە ئەنجامە باشەکانی یانەکەی هەبووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close