هازارد پەیامێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی ڕیال مەدرید دەنێرێت

 

بەبۆنەی سەری ساڵی تازە (ئیدیت هازارد)ی ئەستێرەی ڕیال مەدرید پەیامێکی دلخۆشکەری سەبارەت بە بارودۆخی خۆی بۆ هاندەرانی ریال مەدرید بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا) هازارد بۆ یەکەمین جار لە مەشقە تایبەتییەکانی بەدەرکەوت هەروەها لە ڕێگەی کەناڵی تایبەتی ڕیال مەدرید لەکاتی مەشقکردن دەردەکەوێت و قسە دەکات و پیرۆرزبایی سەری ساڵ لە هاندەرانی ڕیال مەدرید دەکات و بەهەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی دەڵێت ” بەم زووانە دەتانبینمەوە” ئەمەش پەیامێکی ئەرێنییە و واتای گەڕانەوەی نزیکی یاریزانەکە دەگەیەنێت کە ئەگەری هەیە بەم زوانە بەشداری مەشقە سەرەکییەکان بکاتەوە.

جێی ئاماژەیە، پێکانی هازارد کاتێکی زیاتری پێویست بوو بۆ گەڕانەوە، پێچەوانەی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان کە دوای پێکانەکەی یاری پاریس ئاماژەیان کردبوو کە دەتوانێت پێش سەری ساڵ بە تەواوی چاک ببێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close